" بەغدا بڕیاری دەدات ٢٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم بنێرێت "


سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا ئاشکرای کرد حکومەتی فیدڕاڵ بڕیاریداوە ٢٥ ی ئەم مانگە ٢٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ رەوانەی هەرێم بکات.

 فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە کەناڵی رووداوی  راگەیاندوە، "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەکۆی دەنگ بڕیاردراوە کە بۆ ئەم مانگە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت." 
 
نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو " بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە، لە ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی بەغدا کراوە."
 
فارس عیسا دەشڵێت " بڕیارە ٢٥ ی ئاب پارەکە لەڕێگەی بانکەکانەوە بگاتە هەرێمی کوردستان."

حکومەتی بەغدا مانگی رابردوو بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کردو حکومەتی هەرێمیش بۆ یەکەم جار دوا ماوەیەکی زۆر مووچەی بەسەر مووچەخۆراندابێ پاشەکەوت دابەشکرد. 



PM:09:25:14/08/2021