هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کوردستان ئاگرین دڵشاد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.
گۆرانیبێژی لاوی کورد ئاگرین دڵشاد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی ساتی گۆڕینەوەی ئەڵقەی دەستگیرانداری بڵاوکردەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە خانمەکە بکات کە کێیە و دەڵێت" هەر کارێک پاڵنەرەکەی خۆشەویستی و رێز بێت، دەرئەنجامی خێر و خۆشی دەبێت، ئێمەش بەو پاڵنەرە جوانە توانیمان دوێنێ ١٥ی ئابی ٢٠٢١ پرۆسەی هاوسەرگیری پێکبهێنین".
ئاگرین دڵشاد لە ساڵی ١٩٩٥ لە دایک بووە، ساڵی ٢٠١٤ پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە، ناوبراو لە ئێستادا یهكێكه له گۆرانیبێژه گهنجهكان كه خاوهن ههوادارێكی زۆره، كلیپ و گۆرانییهكانی بینهر و گوێگرێكی زۆریان ههیه، باوكیشی گۆرانیبێژه و به (حهمه چاو جوان) ناسراوه.