پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" كە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە دەسەڵاتی ئێمە نییە و هەوڵیش دەدەین لەوە گرانتر نەبێت".
ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و سوتەمەنی لە دەسەڵاتی ئێمەدا نیە و لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و بازرگانەکان لە ھەوڵی ئەوەداین نرخی بەنزین و سوتەمەنی لەوە زیاتر بەرزنەبێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، وهزارهتی سامانه سروشتییهكان بڕیاریداوه له ههفتهی داهاتووهوه نرخی بهنزین و سوتهمهنی كهمبكاتهوه ئێمەش چاوهڕوانی بڕیارەكە دەكەین.
هەروەها پارێزگاری سلێمانی لەبارەی گرانبوونی نرخی ئاردیش باسی لەوەکرد، پێشنیازمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردوە بۆ ئەوەی ئاردی خۆماڵی بەرهەمهێنراوی ئاشەکانی هەرێم بەکار بھێنرێت.
هاوکات لەبارەى گران بوونى نرخى غازەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر وتى" گرانبوونى غاز پەیوەندى بە نرخى دۆلارەوە هەیە، ئەو کۆمپانیایەى بەرهەمیدەهێنێت بە دۆلار دەیفرۆشێت".