کازمی لەبارەی ٢٠٠ ملیارەکەی هەرێمی کوردستان دواین زانیاری ئاشکرا دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت". 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەمڕۆ لەمیانى دیدارێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکارى عێراقى دەربارەى ناردنى ٢٠٠ ملیارەکە و پەیوەندییە ئابورییەکانى نێوان هەرێم و بەغداد رایگەیاند" ناردنى ٢٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت". 

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشکرایکرد، قەبارەى دراوى یەدەگى عێراق لە ٥١ ملیار دۆلارەوە زیادى کردوە بۆ ٦١ ملیار دۆلار.

کازمى سەبارەت بە ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردن ئەوەشی خستەڕوو، کە هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى عێراق و هەموو پێویستییەکى دارایی تایبەتى بۆ تەرخان کراوە، بۆ ئەوەى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد و سەرکەوتوو بەڕێوە بچێت.


PM:07:45:02/09/2021