كازمی سەردانی ئێران دەكات

بڕیارە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا بۆ ئێران چاوی بە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بکەوێت.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی عێراق، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی ئایندە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەکات و لە سەردانەکەدا کازمی چاوی بە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران دەکەوێت.

میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکەن، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی تاوتوێ دەکات. 

سەردانەکەی کازمیی لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەکانی ئێران بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بە چڕی گوندی تەلان و کوێستانەکانی بەربزین و بن رەشکینیان تۆپباران کرد.


PM:08:02:09/09/2021