ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێشبینی ده‌كه‌ین له داهاتوویەکی نزیکدا نرخی سوته‌مه‌نی و به‌نزین جێگیر بكرێت".
جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئه‌و بڕه سوته‌مه‌نییه‌ی ڕەوانەی هەرێم دەکرێت به‌شی پێداویستیی ناوخۆ ناكات و هه‌رێمی کوردستان پێویستی به شه‌ش ملیۆن لیتره‌و له حكومه‌تی عێراقه‌وه ته‌نها یه‌ك ملیۆن لیتر دێت".
ڕوونیشیکردەوە، نرخی بەنزین دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه و پێشبینی ده‌كه‌ین له داهاتودا نرخی سوته‌مه‌نی جێگیر بكه‌ین.
وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم لەبارەی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ئاماژەی بەوەکرد، كار بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین و نابێت موڵكی گشتی و حكومه‌ت بۆ بانگه‌شه به‌كاربهێنرێت.