سەرۆکی ناوەندی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران پەیامێکی توند ئاڕاستەی هەرێمى کوردستان دەکات

سەرۆکی ناوەندی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە پەیامێکی توندی ئاڕاستەی هەرێمى کوردستان کرد و دەڵێت" ئۆپراسیۆنەکانمان لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن و لە قۆناغی دووەمدا فراوانتری دەکەین".

محەمەد حوسێن باقری، سەرۆکی ناوەندی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند" لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەی زەرەر و زیانی گیانی لێنەکەوێتەوە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانمان لە هێرشەکان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام لە قۆناغی دووەمدا هێرشەکان فراوانتر دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی هەرێمی باکووری عێراق و بەرپرسانی حکومەتی عێراقمان ئاگادار کردۆتەوە کە دامودەزگای ئەم گرووپانە کۆبکەنەوە و رێگە لە چالاکییەکانیان بگرن.


PM:12:25:19/09/2021