هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی كاری قیركردنەوەی شەقامێک سبەینێ شەقامی بیست مەتری گەڕەكی كوێستان لە ترافكلایتی كوێستان تاشەقامی ١٠٠ مەتری دادەخرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، هاووڵاتیانی شاری هەولێر بە تایبەتی دانیشتوانی گەڕەكی كوێستان ئاگاداردەكەینەوە، كەوا لە سبەینێوە شەقامی بیست مەتری گەڕەكی كوێستان لە ترافكلایتی كوێستان تاشەقامی ١٠٠ مەتری دادەخرێت.

ڕاشیگەیاندووە" داخستنی شەقامەكە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەردەوامی دەبێت، بەهۆی كاری قیركردنەوەی شەقامەكە لەلایەن تیمەكانی شارەوانی هەولێرەوە و هاووڵاتیان دەتوانن ڕێگای بەدیل نیمچەتیشكییەكانی گەڕەكەكە و هەروەها ڕێگەی نزیك مزگەوتی مەلا مەسعود وەك ڕێگای بەدیل بەكاربێنن". 


PM:08:33:27/09/2021