کەسایەتی دیاری ئاینی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، وتی " گومانی خراپ نییە".
عەبدوللـەتیف ئەحمەد، ناسراو بە عەبدولەتیف سەلەفی لە دوای کۆبوونەوەی دوێنێی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت " مەبەستی کۆبوونەوەکەم لەگەڵ مەسرور بارزانی و بەرپرسانی دیکەش خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە".
لە درێژەی روونکردنەوەکەیدا دەڵێت " تکایە تفەنگ بە تاریکییەوە مەنێن گومانی خراپ مەبەن و خۆتان گوناهبار مەکەن، دڵنیابن نە پارتی پێویستی بە من هەیە بۆ هەڵبژاردن، نە یەکێتی و نە مامۆستا غەریبی برایشم."
بۆ یەکەمجارە بە ئاشکرا عەبدولەتیف سەلەفی لەگەڵ مەسرور بارزانی دوێنێ لە هەولێر کۆبووەوەو، ئەو راگەیاندنەی لە کۆبوونەوەکەوە بڵاوکرایەوە، کورت و ئاسایی بوو، هەر بۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەفسیری جیاجیان بۆ کۆبوونەوەکە کرا.