بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی داوای قەرزەکانی لە هاوبەشەکانی دەکات و دەڵێت " ئەگەر نەیدەن دەیبڕین".
لە راگەیاندنراوێکدا کە دانەیەکی نێردراوە بۆ " سپی " بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دەڵێت " له‌سه‌ر جه‌ختكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی كاره‌با له‌كاتی خۆیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی زۆری كاره‌با پابه‌نده به‌پێدانی پاره‌ی كاره‌با، به‌پێی ئه‌و پسولانه بۆیان ده‌چێته‌وه، له‌كاتی خۆیدا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هاوبه‌شی بازرگانی و پیشه‌سازی دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی كاره‌با و پێدانی ئاگاداری پابه‌ند نابن. "
دەقی راگەیەنراوەکە:
پێویسته وه‌ك هاووڵاتیان پاره‌ی كاره‌با بده‌ن
هاوبه‌شانی بازرگانی و پیشه‌سازی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
له‌سه‌ر جه‌ختكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی كاره‌با له‌كاتی خۆیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی زۆری كاره‌با پابه‌نده به‌پێدانی پاره‌ی كاره‌با، به‌پێی ئه‌و پسولانه بۆیان ده‌چێته‌وه، له‌كاتی خۆیدا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هاوبه‌شی بازرگانی و پیشه‌سازی دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی كاره‌با و پێدانی ئاگاداری پابه‌ند نابن.
بۆیه پاش ئه‌وه‌ی بۆ دواجار به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداركراون، كه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانیان پاكتاو نه‌كه‌ن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌باو حكومه‌تی هه‌رێم كاره‌باكانیان ده‌بڕدرێت تا ئه‌وكاته‌ی قه‌رزه‌كانیان پاكتاو ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگانه له‌كاتی خۆیدا، پێویسته ئه‌و خه‌رجیانه‌ی كردوویه‌تی جارێكی دیكه له‌رێگه‌ی داهاته‌وه پاره‌كانی كۆبكاته‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و داهاته جارێكی دیكه به‌كاردێته‌وه بۆ هاووڵاتیان له‌ڕێگه‌ی چاكسازیكردن له‌تۆڕه‌كانی كاره‌با.
راگه‌یاندنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی