زانیاری نوێ لەسەر ناردنی بڕی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێم

حکومەتی عێراق تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دەستبەکاربوونی بەردەوام دەبێت لەناردنی مانگانەی بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم و ئەم مانگەش لە دوای ٢٥ ی تشرینی یەکەمەوە رەوانەی هەولێر دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم بە " سپی " راگەیاند" حکومەتی هەرێم لە ٢٥ ی ئەم مانگەوە دەتسدەکات بە دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تا کابینەکەی کازمی لەسەر حوکمبێت، بەغدا مانگانە بڕی ٢٠٠ ملیارەکە دەنێرێت و لەسەر ئەو بنەمایەش ئەم مانگە و مانگەکانی پێشوو حکومەتی هەرێم دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچە بێ لێبڕین و دواتر پارەکەی بەغدا دەگات.

دەربارەی یەکەم وەزارەت کە پارە وەربگرێت، سەرچاوەکەی سپی ئاشکرای کرد کە وەزارەتی تەندروستی دەبێت.



PM:11:12:21/10/2021