بەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان زەڕایەن ــ دەربەندیخان ڕوویدا و كەسێك گیانی لەدەستدا.
سیروان عەلی مەحمود، لێپرسراوی بنکەی هاتووچۆی وارماوا لە قەزای شارەزوور لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەە، کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەکی (دەربەندیخان - وارماوا) روویدا.
ئەوەشی خستەڕوو: ئۆتۆمبیلەکە لە جۆری توێتا قەمەرە (مەلیکە)ی بێ سەرەتا بووە، دوو کەسی تێدا بوون و لەپاش رووداوەکە شۆفێرەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و سەرنشینێکیش کە لەگەڵیدا بووە بەسەختی بریندار بووە.