دواین زانیاری لەسەر ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

جێگری سەرۆکی خولی چوارەمی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت" تا جێبەجێکردنی یاسای بودجە هاتنی ٢٠٠ ملیارەکە بەردەوام دەبێت". 

بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ دیدارێكی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند" بەشێک لەلایەنەکانی دەسەڵات ئەو کورسییانەیان بەدەست نەهێنا کە چاوەڕییان دەکرد، بۆیە هەندێک لە گروپە شیعەکان دوای دۆڕانییان لە هەڵبژاردنەکاندا پشێوییان دروستکردووە". 

لەبارەی ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم بەشیر حەداد باسی لەوەکرد: هەتا جێبەجێکردنی یاسای بودجە هاتنی ٢٠٠ ملیارەکە بەردەوام دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە: هەرێم هەموو بیانووەکانی بەغدای بڕیوە بۆ ناردنی پشکی کورد لە یاسای بودجەدا، بۆیە مانگانە بەغدا پێویستە ترلیۆنێک دینار بدات بە هەرێم. 

ئاماژەی بەوەشکرد: هەتا هەرێم ئەگەر نەوت نەنێرێت بۆ بەغدا دەبێت ٣٥٠ ملیار دینار مانگانەی بۆ رەوان بکرێت.


AM:12:03:25/10/2021