دەربارەی لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا ڕوونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم روونكردنەوەیەكی دەربارەی لێخۆشبوونی 15%قەرزی كارەبا بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لێخۆشبوونەكە‌ تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و ساڵی داهاتوو رێكاری پێویست بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەكان دەگیرێتەبەر". 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" ئەو هاوبەشانەی کە قەرزداری کرێی کارەبان دەتوانن لە ماوەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵ قەرزەکانیان بە لێخۆشبوونی 15% بدەنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەو هاوبەشانەی کە قەرزداری کرێی کارەبان و قەرزەکانیان کەڵەکە بووە، دەتوانن لە ماوەی مانگی (11 و 12) سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن و داشکاندنەکە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان بەکار بێنن. 


PM:03:33:29/10/2021