نوێترین زانیاری لەبارەی گەیشتنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغداوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە ٢٥ ی تشرینی یەکەمەوە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دە کردووە، بەلآم دابەشکردنەکە بەهۆی نەگەیشتنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداوە دوا کەوتووە، " سپی " نوێترین زانیاری لەسەر بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بڕە پارەکەی مانگی تشرینی حکومەتی عێراق دەگاتە هەرێم کە ٢٠٠ ملیارە.

تا ئێستا بەهۆی نەگەیشتینی ئەو بڕە پارەیەوە، دابەشکردنی مووچە مانگی تشرینی یەکەم زۆر هێواش بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا تەنها وەزارەتی تەندروستی و پێشمەرگە دابەشکراون و سبەی یەک شەممە بڕیارە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشبکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی چوار مانگە مووچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکات، ئەمەش دوای ئەوەی هەموو مانگێک بەغدا بڕی ٢٠٠ ملیار دینار دەنێرێت، تا ئەو بڕە پارەیە نەگاتە هەرێم دابەشکردنی مووچە هێواش تێدەپەڕێت و حکومەتی هەرێم ناتوانێت بێ لێبڕین مووچە بدات.
 

PM:04:47:30/10/2021