وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت" ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی دا لەسەر ناردنی ئەو (٢٠٠) ملیار دینارەی مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت".
جوتیار عادل، وته‌بێژی فەرمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، دوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێم، لە کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ، دەنگ درا له سەر ناردنی ئەو (٢٠٠) ملیار دینارەی کە مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو: له‌گه‌ڵ ناردنی (٢٠٠) ملیار دیناره‌كه، سێ ملیار دیناریش بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر ده‌نێردرێت.