لەژێر سەرپەرشتی داعشدا نەوت بە هەرێم دەفرۆشرێت

لە پارێزگای تکریت داعش نەوتی رەش بە کۆمەڵێک شۆفێر دەفرۆشێت و ئەوانیش دەیهێنن بۆ کوردستان.


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە لەو ناوچانەی پارێزگای تکریت کە نەوتی تیایە لەژێر سەرپەرشتی چەکدارانی داعشدا نەوتی رەش دەفرۆشرێت بە کۆمەڵێک خاوەن تانکەری عەرەبی ئەو ناوچانەو ئەوانیش دەیهێننە ناوچەکانی ژێر دەسەلآتی پێشمەرگە و لەوێ دەهێنرێت بۆ سلێمانی و دەفرۆشرێت.


سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە داعش هەر تانکەرێک بۆ ٩٠٠٠ ( نۆ هەزار دۆلار دەفرۆشێت) بە شۆفێرەکان، کۆمپانیایەک کە ئۆفیسی سەرەکی لە سلێمانییە لێیان دەکڕێت بە ٢٠٠٠٠ ( بیست هەزار دۆلار)، پاشان نەوتە رەشەکە دەهێنرێتە سلێمانی.


ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئەگەر چەکدارانی داعش تا ماوەیەکی زیاتر کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەی تکریت و هەندێک ناوچەی کەرکوکیان لەژێر دەستدا بمێنێتەوە، ئەوا ئەم بازرگانیە لەنێوان هەرێم و ناوچەکانی داعشدا پەرەدەسێنێت. 



PM:05:57:09/07/2014