ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر سزای زیندانیکردن بەسەر چوار لە چالاکوانە دەستگیرکراوەکانی بادیناندا سەپاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، چوار لە دەستگیرکراوانی بادینان لە دادگای تاوانەکانی هەولێر دادگاییکران و عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان ڕاستەوخۆ ئامادەی دادگاییکردنەکە بوو رایگەیاند، " ئەو چوار چالاکوانەی ئەمڕۆ دادگایی کران هیچ بەڵگەیەکی تاوانیان پێ نەگیراوە و هیچ شایەتحاڵێکیش بۆ سەلماندنی تاوانباربوونیان بوونی نەبوو، چاوەڕوان بووین ئەمڕۆ ئازاد بکرێن، بەڵام دادگا سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندن".
شێروان تەها بە دوو ساڵ و سێ مانگ زیندانی و مسعود علی بە سێ ساڵ و شەش مانگ و كارگێر عباس بە ساڵێك و دوو مانگ سزادران.