ناوەرۆکی کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان بڵاوکرایەوە

‌وێنەی کۆبوونەوەکە
ئەمڕۆ دووشەممە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەدەی شاری سلێمانی کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا هەردولا لەسەر چەند تەوەرێك گفتوگۆیان كرد.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە" ئەمڕۆ وەفدێكی مەكتەبی سیاسی بە سەرپەرشتی رەفعەت عەبدوڵا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و لەلایەن بەختیار عومەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی پێشوازی كران".

ئەوەش هاتووە" لەو كۆبونەوەیەدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و دوا گۆڕانكاریەكان تاوتوێكرا، بەتایبەت ئەو بارودۆخەی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتۆتە كایەوە، جەختكرایەوە لە گرتنەبەری هەمو ئەو ڕێوشوێنانەی كە یەكڕیزی گەلەكەمان ئەپارێزێت و لەو چوارچێوەیەشدا مافە دەستوریەكانی خەڵكی كوردستان بەدیدەهێنێ‌".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: لە كۆبونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی هەرێمی كوردستان و چاككردنی گوزەرانی هاوڵاتیان کرا، بە تایبەت خۆئامادەكردن بۆ ئەو ئاڵانگاریانەی ڕووبەڕوی هەرێم دەبێتەوە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و سازان. 


PM:03:33:08/11/2021