لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر ئەو هاوڵاتییانە ئاگادار دەكاتەوە كە دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بگۆڕن بۆ باریك و دەڵێت" دەتوانن گۆڕینی تابلۆکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ئەنجام بدەن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شوفێران به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان (به‌ئاره‌زوومه‌ندانه) بگۆڕن بۆ باریك و به‌زمانی ئینگلیزی ئاگادار ده‌كاتەوە، كه ده‌توانن ئێستا گۆڕینی تابلۆكانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ ئه‌نجام بده‌ن.
هاتووچۆی هه‌ولێر لە ئاگادارییەکەدا باسی لەوەشکردووە: له پاش ده‌رهێنانی (ده‌فته‌ری خروجیه) له گومرگی هه‌ولێر بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان هاوڵاتیان ده‌توانن تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان بگۆڕن.
جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێكاره هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له‌خۆیه‌وه بچێت ده‌ستكاری تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكات، یان له كهمالیاتێكی ئۆتۆمبێل تابلۆكه‌ی بگۆڕێت، توشی سزادان ده‌بێت و بڕی سزایهكهش ده‌گاته ملیۆنێك دینار.