ڤیدیۆ.. لە حاجی ئۆمەران بەفر دەبارێت

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێنج شەممە بەفربارین لە ناوچە سنوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەستیپێکرد و لە هەندێک شوێن بەفر زەوی سپی کردووە.

بەپێی ڤیدیۆیەک لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێنج شەممە بەفربارین لە ناوچەکانی حاجی ئۆمەران دەستیپێکرد و، ئێستا زەوی سپی بووە.

ئەو بەفربارینە کە زۆر شوێنی سەرسنوری گرتۆتەوە لە هەندێک شوێن کەم و لەهەندێک شوێنی تر بەفرێکی چڕ دەبارێت.

بەفربارینی ئەمڕۆ دوای ئەوە دێت کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لە راگەیاندنی خۆیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین روو لە بەرزاییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەکات، بەفر لە ناوچە بەرزاییەکان دەبارێت و بارانیش لە ناوچە نزم و دەشتاییەکان.



PM:04:22:11/11/2021