لە حاجی ئۆمەران بەفرێکی زۆر باریووە

لە ئێوارەی دوێنێ شەوە لە شاخەکانی هەڵگورد و سەکران و شارۆچکەی حاجی ئۆمەران و چەندان بەرزایی ئیدارەی سۆران بەفر دەبارێت و تا ئێستاش بەردەوامە.

بەفربارینەکە لە کاتژمێر ٥ ی دوێنێ ئێوارەوە دەستی پێکردووەو، هەر زوو بەهۆی زۆری بەفرەکەوە زەوی سپی کردو و پلەی گەرمای ناوچەکەش لە شەودا بۆ ٣ پلە ژێر سفر دابەزین، لە ئێستاشدا پلەی گەرما ٣ پلەی سیریزیە.

ساڵی پار لە ٢٥ ی تشرینی دووەم لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بەفر باری، ئەمساڵ بەفر باران دوو هەفتە پێش کەوتووە.

هاوکات لە دوێنێوە لە چەندان ناوچەی رۆژهەلآتی کوردستان بەفر و باران دەبارێت. 



AM:10:11:12/11/2021