بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکان ڕایگەیاند "تۆمەتبارێکی بە ڕەگەز ئێرانیان دەستگیر کردەووە کە بەشێوازێکی لێهاتوویانە ماددەی
هۆشبەری لە گۆرەوی و پێڵاوەکانیدا شاردبووەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی
ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند" تۆمەتبارێک لەلایەن بنکەی نەهێشتنی
ماددەهۆشبەرەکانی دەروازەی سنووری (حاجی ئۆمەران)ەوە دەستگیرکرا کە هەندێک ماددەی
هۆشبەری لەجۆری تلیاک و دوو شیت حەبی پێبووە".
هەر لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "تۆمەتبارەکە بە رەگەز ئێرانییە
و بە شێوازێکی شارەزایانە ماددە هۆشبەرکانی هاوشێوەی نوقڵ لێکردبوو لەناو گۆرەوییەکانیدا
شاردبوویەوە".