وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر لێدوانەکانی مالکی هاتەدەنگ وتی" گرنگه سه‌ركرده عێراقییه‌كان و له‌ناویشیاندا نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه بكه‌ن كه پێشوازی لێبكرێت و ببێته هۆی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان نه‌ك دوورخستنه‌وه‌یان له یه‌كتری".
جین ساكی وتیشی " له‌ئێستادا پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بێت و عێراق له‌و قه‌یرانه‌ی تڕزگار بكرێت".
هەر ئەمرۆ وەزیرە کوردەکانی کابینەکەی مالکی لەسەر لێدوانەکانی مالکی بایکۆتی کۆبوونەوە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیان کردوو، د، رۆژ نوری شاوەیس جێگری سەرۆکی حکومەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی"'بایکۆتکردنمان لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیران، مانای نەمانی ئارامیمان و دەربڕینی ناڕەزاییە به‌رانبه‌ر ئەو کار و لێدوان و هەڵسوکەوتانەی نوری مالیکی ده‌یگرێته‌به‌ر".
رۆژی ٩ ی تەموز مالکی لە وتاری هەفتانەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەولێر بۆتە مٶڵگەی ئۆپراسیۆنەکانی داعش.