هێزە ئەمنییەکانی ئێران رەشبگیری لە شارەکانی رۆژهەڵات دەکات

 ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئاشکرای دەکەن کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان بە رەشبگیری کردوەو بەدەیان کەسیان لەشارەکانی رۆژهەڵێ‌تی کوردستان تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دەستگیرکردووە.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاندنراوێکیان بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە ئێوارەی پێنجشەممەوە ٢٨ چالاکوانیی مەدەنی کورد، کە زۆربەیان لەبواری کولتووری و ژینگەپارێزیدا چالاکی دەکەن، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی پارێزگای سنە لە شارەکانی بانە، مەریوان و سەقز دەستبەسەرکراون و  گواستراونەتەوە بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعاتی سنە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی ( سپی ) کەوتووە، دەستگیرکردنی چالاکوانان بەردەوامە و تا ئەمرۆ ئەو ژمارەیە گەیشتۆتە ٣٦ کەس و لەهەندێک خێزاندا زیاتر لە کەسێک دەستگیرکراون.

 ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران داوا لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات، لە بەرانبەر دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە و چارەنووسیان بێ هەڵوێست نەبن و کاردانەوەیان هەبێت. 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە ئەو رەشبگیریەی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە، پەیوەندی بە هاتنە سەر کاری ئیبراهیم رەئیسی و گۆڕینی بەرپرسانی ئیتلاعاتی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەیەو لە رۆژانی رابردوودا بەڕێوەبەری ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان ( سنە) گۆڕدراوەو لەگەڵ دەستبەکاربوونی بە فەرمانی تاران دەستی بە رەشبگیری کردووە.
( سپی ) ناوی ژمارەیەک لەو گیراوانە بڵاودەکاتەوە کە لەچەند سەرچاوەیەکی ئۆپۆزسیۆنە دەستی کەوتووە: 

ناونیشانی دەستبەسەرکراوانی ڕەشبگیرییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان:

١. عومەر شەریفی ــ بۆکان (دانیشتووی تاران)
٢. فەرحان کەرەمی ــ سەرپێل‌زەهاو 
٣. سەلاح پزشکی ــ بانە
٤. ڕەفیق پزیشکی 
٥. مەناف پزیشکی 
٦. شۆڕش پزیشکی 
٧. بێهزاد پزیشکی 
٨. کەریم پزیشکی 
٩. حاجی ئەبووبەکر پزیشکی 
١٠. لوقمان پزیشکی 
١١. فەرهاد پزیشکی 
١٢. فەرزاد پزیشکی 
١٣. ئەحمەد پزیشکی 
١٤. شوکروڵا پزیشکی 
١٥. سەعید قادری 
١٦. ئیبراهیم قادری 
١٧. سەعید ڕەشیدی 
١٨. جەمال مروەتی 
١٩.عوسمان محەمەدپوور 
٢٠. سەعید قادری 
٢١. کوردۆ حوسێنپوور 
٢٢. عەلی 
٢٣. ئەیوب مینایی ــ سەقز
٢٤. سامان خوسرەوی 
٢٥. جەمال عەزیزی 
٢٦. عەبدوڵا مەهجوور 
٢٧. محەمەد مەهجوور 
٢٨.ئیدریس بەهرامیان ــ مەریوان 
٢٩. فەرید درەخشانی 
٣٠. محەمەد ئەحمەدی 
٣١. کەیوان مینوویی 
٣٢. عەبدولڕەحمان ئەفشار 
٣٣. سەیوان منبەری ــ ئاوایی نییەر
٣٤. زانیار منبەری 
٣۵. ئارش منبەری 
٣٦. میلاد منبەری



PM:09:44:14/11/2021