وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان ئاشكرایکرد،
ئەم ماوەیە بەهۆی وەستانی چەند یەكەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بەهۆی پڕۆسەی چاكسازی
و ڕوودانی گرفتی تەكنیكی، پێدانی كارەبا كەمبووەتەوە، بەڵام ئاسایی دەكرێتەوە.
كەمال محەمەد وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم، بۆ
چارەسەركردنی كێشەی كەمبوونەوەی بڕی پێدانی كارەبا و باشتركردنی ئاستی بەرهەمهێنانی
كارەبا و ئاساییبوونەوەی دۆخی كارەبا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی لە وەزارەت كرد.
بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر
زیادكردنی ١٤٠ مێگاوات كارەبا لە وێستگەی خۆرمەلە درا و هاوكات تا كۆتایی ئەم هەفتەیە
یەكەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی خەبات دەخرێتە کار.
هەر بەپێی کۆبوونەوەکە، پڕۆسەی چاكسازی لە دوو یەكەی
وێستگەكانی كۆمپانیای ماس تەواو دەبن و پڕۆژەی جێبەجێكردنی پێوەری زیرەك خێراتر دەكرێت،
وەزارەتی كارەبا تا كۆتایی ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەكی دانانی وێستگەكانی مۆبایل و ڕاكێشانی
گواستنەوەی كارەبا تەواو دەكات.