دوای ئەوەی ئێوارەی ئەممڕۆ دەوامی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی هەڵەبجە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕاگیرا بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانەوە، زانكۆی ڕاپەڕینیش یەك هەفتە پشووی فەرمی ڕاگەیاند.
سەرۆكایەتی زانكۆی ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی زانكۆی ڕاپەڕین دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و هەلومەرجی قۆناغەكە و ڕەچاوكردنی سەلامەتی گیانی خوێندكاران و بە هەندوەرگرتنی داواكاری كەسوكاری خوێندكارەكانمان، بڕیاریدا دەوامی خوێندنی زانكۆ تاوەكو ڕێكەوتی ٢٨ی ئەم مانگە ڕابگیرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ زانكۆی سلێمانی و زانكۆی هەڵەبجە بڕیاریاندا بۆماوەی دوو ڕۆژ دەوام ڕابگرن و بەشە ناوخۆییەكانیش دابخەن.