بوومەلەرزەیەک لە قەزای چەمچەماڵ ڕوویدا

ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بەگوڕی (٣.٤) پلەی ڕێختەر قەزای چەمچەماڵی هەژاند. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست(سپی) کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر (٩:٦) خولەکی ئەمشەو پێنجشەممە لە قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری بومەلەرزەیەک روویدا". 

بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە بە دووری (١٢) کیلۆمەتر لە چەمچەماڵ و (٥٢) کلیۆمەتر لە شاری سلێمانی ڕوویداوە، گوڕەکەی (٣.٤) پلەی ڕێختەر بووە و بە قوڵای (١٠) کم بووە. 


PM:09:37:02/12/2021