فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری رایگهیاند، "پێویسته
پارەو سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە لە بری گەندەڵی و بەهێزکردنی حزبەکان، لە پڕ چەککردنو
باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی سەنگەرەکان خەرج بکرێت".
ئەمرۆ هەینی ٣ی کانوونی دوومی، ٢٠٢١، فراکسیۆنی
کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان راگهیهندراوێكدا بڵاویکردوە، لە چەند
رۆژی ڕابردوو، لە چەند هێرش و پەلامارێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر هاوڵاتیانی بێ
چەک و سەنگەرەکانی پێشمەرگە، ژمارەیەک هاوڵاتی و پێشمەرگە شەهید و برینداربون، ئەم
ڕوداوانە پێویستیان بە لەسەر وەستانەو نابێت بە هەڕەشەیەکی جیدی وەرنەگیرێن.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، وێڕای دەربڕینی
هاوخەمی بۆ کەسو کاری شەهیدە سەربەرزەکانو دوعای شیفاو زوو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان،
جارێکیتر ڕومان لە بڕیار بەدەستانی حکومەت و دەسەڵات دەکەینەوەو پێیان دەڵێین، کە
لەوە زیاتر کات بەفیڕۆ نەدەن و لە بری خەرجکردنی توانای کوردستان بۆ بەهێزکردنی
حزبەکانیان، هێزی پێشمەرگەی کوردستان یەک بخەنەوە و لە دامەزراوەی نیشتیمانیدا کۆی
کەنەوەو پارە و سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە لە بری گەندەڵی، لە پڕ چەککردن و
باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە قارەمانەکانو بەهێزکردنی سەنگەرەکان خەرج
بکەن.