نوێترین زانیاری لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا


نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند " ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی دارایی عێراق، ڕەزامەندی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دا."

فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە "پاش ئەوەی نووسراوی خەرجكردنی ٢٠٠ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەران لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە، ئەمڕۆ  چوارشەممە ٨ ی کانوونی یەکەم، وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندیی ناردی دەرکردووە".

فارس عیسا ئەوەشی خستۆتە ڕوو، ئەمڕۆ نووسراوی خەرجكردنی پارەكە گەیشتووەته‌ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و  فەرمانی خەرجکردنی پارەكە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەكرێت.

بڕیارە سبەی پێنجشەممە ٩ ی کانوونی یەکەم ملیارەکە لە ڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندییه‌وه‌ بدرێتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

ناردنی ئەو پارەیە لەلایەن بەغداوە دەبێتە مایەی خێراکردنی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی هەرێم.



PM:07:55:08/12/2021