بەرهەم ساڵح: پێویستە دەستکەوتەکانی سەرکەوتن بەسەر داعش لە رێگەی بنبڕکردنی پاشماوەکانیان تەواو بکەین

سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر (رۆژی سەرکەوتن) بەسەردا داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لەم ڕۆژەدا پێویستە سەركەوتنەكەمان بەبنبڕكردنی پاشماوەكانی تیرۆر تەواو بكەین". 

به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویه‌تی" لە ڕۆژی سەرکەوتن به‌سه‌ر داعش، قارەمانێتی هێزە چەکدارەکانی خۆمان لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، هه‌روه‌ها ڕۆڵی گەورەی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی لە ستایشکردنی هێزەکانی گەل و پشتیوانیکردنی هاوڕێ و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دەنرخێنین".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەرکمانە ئەمڕۆ سەرکەوتنه‌كه‌مان تەواو بکەین بەپشتیوانیکردنی دەوڵەت، بنبڕکردنی پاشماوەکانی تیرۆر، گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و دەستەبەرکردنی ده‌ستی ئاوەدانی. 


PM:02:52:10/12/2021