"٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم"


نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کاتی گەیشتنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا ئاشکرا کردو رایگەیاند،" رۆژی یەکشەممە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەکە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان".  

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا نوێنەری حکومەتی هەرێم، فارس عیسا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە یەک شەممە یەکەم رۆژی دەوام و سەرەتای هەفتە پارەکەی بەغدا کە ٢٠٠ ملیارە دەگاتە هەرێم.

 ڕۆژی 11ی تەموزی 2021، یەکەمین بڕە پاره‌ لەمساڵدا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە کە بڕی 200 ملیار دینارە خرایه‌ سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.

بەوتەی بەرپرسانی هەرێم، ناردنی ئەو بڕە پارەیە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.  



PM:07:29:10/12/2021