سبەی یەک شەممە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان

بڕیارە سبەی یەک شەممە بڕی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات، وەزارەتی دارایش وەک مانگەکانی پێشوو دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان خێرا دەکات.

شەوی رابردوو ماڵپەڕی " سپی " بڵاویکردەوە کە رۆژی یەک شەممە بڕی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆش فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە میدیاکانی نزیک پارتی راگەیاندووە کە ئەو بڕە پارەیە سبەی رەوانەی هەرێم دەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران لە ٢٥ مانگی رابردووەوە دەستیپێکردووە، بەلآم زۆر هێواش بەرێوە دەچێت، وەک مانگەکانی پێشووش بەو شێوەیە بووە کە لەگەڵ رەوانەکردنی پارەکەی بەغدا، دابەشکردنەکە خێراتر بووە.


PM:12:31:11/12/2021