ئەمڕۆ لە سلێمانی بەنزینی عێراقی دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی سوتەمەنی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ بەنزینی عێراقی لەناوشار و دەرەوەی شار دابەش دەكرێت.


ئەمڕۆ دوو شەممە ١٣ی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردن و سوتەمەنی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ دوو شەممە بەنزینی عێراقی لەناو شار لە وێستگەكانی،  بەكرەجۆ، تاسلوجە، دۆڵەرووت، ئازادی، هەڵەبجە تانجەرۆ، هەڵەبجە گروپ،دابەش دەكرێت.


باسی لەوەشکرد، لە دەرەەوەی شاریش لە وێستگەكانی ،برایان، خانزادی میر، دوكان، دۆستان، پشدەر، دابەش دەكرێت.


 




AM:09:41:13/12/2021