قایمقامی هەولێر لەبارەی دوایین ئاماری زیانە گیانییەکانی لافاوەکەی شاری هەولێر ئاشکرا دەکات رایدەگەیەنێت" تا ئێستا (١١) کەس گیانیان لەدەستداوە".
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی پارێزگای هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئاماری ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی هەولێر گیانیان لەدەستداوە گەیستە (١١) کەس، قوربانییەکان کەسانی بیانیشیان تێدایە کە یەکێکیان خەڵکی تورکیا و کەسێکی دیکەش خەڵکی فیلیپینە".
قایمقامی هەولێر ئاشکراشیکرد، هەتا ئێستا تهرمی ژمارەیەک له قوربانییهكان نهدۆزراونهتهوه و لافاو بردوونی.
بەرەبەیانى ئەمرۆ بەهۆى ڕێژەیەکی زۆری بارانبارین لافاوێکى بەهێز چەند گەڕەکێکى شارى هەولێری گرتەوە، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و یهكێك له قوربانییهكان (دانهر نهبهز)ی تهمهن (١٠) مانگ بووە و تائێتستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، هاوکات زیانێکی زۆری ماددیش بەر خانوو و ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان گەیشتووە.