بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر ڕێگەی سەرەكی یەكسایدی دەربەندیخان–سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی
بارهەڵگر وەرگەڕاوەو بەهۆیەوە شەقامە سەرەكیەكە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تێدا وەستاوە .
ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی
یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، لەسەر
ڕێگەی سەرەكی یەكسایدی (دەربەندیخان – سلێمانی) نزیك گوندی بیلكێ ئۆتۆمبێلێكی
بارهەڵگر وەرگەڕاوەو بەهۆیەوە شەقامە سەرەكییەكە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل تێیدا بۆ ماوەی
یەك كاتژمێر و نیو ڕادەگیرێت.
هەرلە بڵاوکراوەکەی
هاتووچۆی سلێمانیدا هاتووە، تا ئەو كاتەی بارهەڵگرەكە لەسەر ڕێگەكە لادەدرێت و
هاتووچۆی ئۆتۆمبێل ئاسایی دەبێتەوە، هاووڵاتیان و شۆفێران ناتوانن ئەو ڕێگایە بەكار
بهێنن .