وێنە .. کێ سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکات؟

‌ئەرشیف
پەرلەمانتارێکی نوێ لە لیستی عەزم، محەمەد عەبدربە، ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند: ئەو ئەندام پەرلەمانەی سەرۆک دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان دەکات محمود مەشهەدانییە کە بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانە.

ئەو پەرلەمانتارە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، مەحمود مەشهەدانی دەرچووی نوێی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای بەغدا بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی عێراقە، بەپێی یاسا دەبێت ئەو سەرۆکایەتی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی عێراق بکات.

مەشهدانی لە هاوپەیمانی عەزم لە پارێزگای بەغدا موالیدی ١٩٤٨ و تەمەنی ٧٣ ساڵەو خێزاندارەو، پزیشکی ددان بووە پێش ئەوەی بچێتە بواری سیاسیەوە ئەفسەری سوپای عێراق بووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ یشەوە تا ٢٠٠٩ سەرۆکی پەرلەمان بووە.




PM:07:48:27/12/2021