زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

ئەندامێكی پێشووی لیژنە دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت" دەبێت بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی (٢٠٠) ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم".

شیروان میرزا ئەندامی پێشووی لیژنەی دارای پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" (٢٠٠) ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان بەشێكە لە خەرجی بە كاربردن، واتا بەشێكە لە خەرجی بە رێژەی یەك لەسەر (١٢)".

ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی رێككەوتنی هەرێم و بەغداد ناردنی ئەو پارەیە دەبێت تاوەكو پەسەندكردنی بودجەیەكی نوێ بەردەوام بێت. 

پێشتر وەزارەتی دارایی حکومەتی عیراق نوسراوێكی ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان و پارێزگاكان كرد و تێیدا هاتبوو" بەهۆی نەبوونی یاسای بودجەوە لە ساڵی نوێوە دەتوانن رێژەی یەك لەسەر (١٢)ی داهات جەرخ بكەن، تاوەكو ئەو كاتەی پرۆژە یاسای بودجەی نوێ پەسەند دەكرێت". 


PM:12:12:29/12/2021