ئاسایشی دهۆک رێگری دەکات لە مەراسیمێکی رێزلێنان لە پارێزەرانی گیراوەکانی بادینان و چەند میدیاکارێک کە لەلایەن رێکخراوێکەوە سازکرابوو.
لە كاتێكدا بڕیار بوو كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٣١ ی کانوونی یەکەم، ڕێكخراوی چه‌تری پارێزه‌رانی ئاشتی مەراسیمێكی ڕێزلێنان له پارێزگای دهۆك بۆ پارێزەرانی گیراوەکانی بادینان ڕێكبخات، به‌ڵام ئاسایشی ئه‌و شاره ڕێگریی لێ‌كردن و دەستگیرت بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەنووساندا.
وا بڕیار بوو لەو چالاكییه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و كه‌ناڵی راگه‌یاندن، كه ڕۆڵیان له ده‌رخستن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هەواڵ و راپۆرتی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ده‌ستگیركراوانی بادیناندا هه‌بووه، خه‌ڵات بکرێن، بەڵام ئاسایش رێگری کرد.
دوای رێگریکردن لەو چالاکییە ڕێكخراوه‌كه بڕیاریداوە چالاكییه‌كه له مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له شاری دهۆك به‌ڕێوه ببات، به‌ڵام له‌وێش رێگری كرا‌و دواتر چالاكییه‌كه برایه مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای رێگریکردن لەو چالاکییە، هێرشیشیان کردە سەر بەشێک لە رۆژنامەنووسان و کامێرا‌و کەل و پەلی میدیاکاران لە نێویاندا کەناڵی ئێن ئار تی و چەند کەناڵێکی دی.
لەلایەکی تریشەوە میدیای بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە، ئاسایشی دهۆک هەڵیکوتاوەتە سەر مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە لە دهۆک، ئامانج لەو هێرشەش بۆ رێگری کردن بووە لە چالاکی ئەو رێکخراوە.