پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکرد لە ٢٥ ی مانگی رابردوه‌وه تا شه‌وی سه‌ری ساڵ، زیاتر له ٧٦ هه‌زار گه‌شتیار له‌رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه هاتونه شاری هه‌ولێره‌وه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر شه‌وی رابردو له لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا رایگه‌یاند، " لە ٢٥ی مانگی رابردوه‌وه تا شه‌وی سه‌ری ساڵ، زیاتر له ٧٦ هه‌زار و ٦٤٨ گه‌شتیار لە ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە له‌رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه هاتونه شاری هه‌ولێره‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پارێزگای هه‌ولێر له پله‌ی یه‌كه‌می سه‌ردانی گه‌شتیاراندا دێت و به‌ڕێژه‌ی ٤٨% گه‌شتیاران سه‌ردانیان كردوه كه ژماره‌یان ملیۆنێك و ٩٧٥ هه‌زار گه‌شتیار بوون، پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌پله‌ی دوه‌مدان به‌ڕێژه‌ی ٣٤% گه‌شتیارانی هاتوو بۆ هه‌رێمی كوردستانیان سه‌ردانیان كردون، كه ده‌كاته ملیۆنێك و ٣٧٥ هەزار گه‌شتیار.
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پێشتر باسی له‌وه‌كردبو، له ته‌واوی ساڵی ٢٠٢١ دا، چوار ملیۆن و ٩٣ هه‌زار و ٨٨٨ گه‌شتیار سه‌ردانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه، كه زۆرینه‌یان له ناوچه‌كانی خواری عێراق هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.