به بڕیاری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، نوسینی زمانی
كوردی له‌سەر تابلۆ و هێماكانی هاتووچۆ له كه‌ركووك لابران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢ی كانوونی دووه‌م، به پێی
زانیارییه‌كان سه‌رجه‌م تابلۆ و هێماكانی هاتووچۆ له‌ناو شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری
به زمانی كوردی هه‌ڵگیران و له‌جێی ئه‌وان، به زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی تابلۆ
و هێماكانی هاتووچۆ دانراون، كه ئەمەش پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراقه.
باسی ئەوەشکراوە، کە لابردنی تابلۆ و هێماكانی
هاتووچۆ به زمانی كوردی و گۆڕینی بۆ زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، له گه‌ڕه‌كه
كوردییه‌كانه‌وه دستیپێكردووه، له كاتێكدا كه‌ركووك به بەپێی ده‌ستووری عێراق،
ناوچه‌یه‌كی كێشه له‌سه‌ر و نابێت سیماكانی بشێوێنرێت.
ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك پشووی فه‌رمیی بوو، به‌ڵام
به بڕیاری راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی
هاتووچۆ به هاوكاری وه‌به‌رهێنه‌رێك تابلۆ كوردییه‌كان لابراون و تابلۆی نوێ
دانراون، كه ته‌نیا زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی تێدا به‌كارهاتووه.