لە بارەی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا زانیاری نوێ بڵاودەکرێتەوە

جێگری سەرۆکی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق، د. بەشیر حەداد دەڵێت " ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بەردەوام دەبێت".

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئێن ئارتی، بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ی عێراق لەسەر هەمان میکانزمی ساڵی ٢٠٢١ جێبەجێ دەکرێت و پشکی هەرێم کە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەیە بەردەوام دەبێت، هەتا جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای بودجە.

ئەو دەشڵێت " رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا جێبەجێ بکرێت دەبێت پارەی زیاتر بێت بۆ موچەی فەرمانبەران، بەغدا دەبێت ترلیۆنێک دینار بدات هەرێم بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی رابردوو بودجەی هەرێمی نەناردووە."

باسی لەوەشکردووە، "ئێستا بۆیە بەغدا رێگری دروست ناکات لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە چونکە ئیشییان بە کورد هەیە و دەبێت کورد لە بەشداریکردنی حکومەتی نوێی عێراق ناردنی موچەی فەرمانبەران بکاتە مەرجی سەرەکی."



PM:10:39:05/01/2022