یەكێتی لێدوان لە بەرپرسانی باڵای قەدەغە دەكات

 یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریداوە تا كۆتایی هاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی باڵای حیزب لێدوان نەدەن.

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (ٍسپی)ی راگەیاند، فەرمانیان بۆ سەرجەم بەرپرسانی باڵای حیزبەكەیان دەركردووە كە بەهۆی هەستیاری دۆخی ئێستا حیزبەكەیان بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیران، هیچ بەرپرسێكیان لێدوان بۆ میدیاكان نەدەن.

 

هاوكات ئەمشەویش یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، بۆ پرسی یەكلاییكردنەوەی سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیران، تەنها رای وتەبێژی حیزبەكەیان، بۆچوونی فەرمی یەكێتییە.

 



PM:09:01:11/01/2022