بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی (١٥) ڕۆژ پشووی فەرمی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە".
لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند" سەبارەت بەهەر دەنگۆیەکی نادروست کە بڵاو دەکرێتەوە لە چەند پەیجێکی نافەرمی بەڕاگەیاندنی پشوو یا ڕوونکردەوە ، لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە پشت بەهیچ لەو پەیج و ئەکاونتە نافەرمیانە و بێ بەرپرسانە مەبەستن و دوورن لە راستییەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لێرە وەک پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرەیەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بڵاودەکرێتەوە و ڕوونکردنەوە یا هەر ئاگادارییەکی تایبەت بە پەروەردە تەنها لەو پەیجە باوەڕپێکراوە.