بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات کە بەفربارین لە ناوچەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە تا بەیانی دوو شەممە بەردەوام دەبێت.
لەو راگەیاندنەدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، له ئێستادا باران بارین له‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌له‌بجه به‌رده‌وامی هه‌یه له هه‌ندێك ناوچه بارانی به‌ستوو ده‌بارێت وه پێشبینی ده‌كرێت باران و به‌فر بارین له‌و سنوره تاكو به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م به‌رده‌وامی هه‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی پێشبینی ده‌كات پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت له هه‌ندێك ناوچه به‌ڕێژه‌یه‌كی باش داده‌به‌زێت بۆ ژێر سفر .
رێژەی باران بارینی ١٢ كاتژمێری رابردوو بەمشێوەیەیە:
هه‌ولێر 14.6 ملم
سلێمانی 19.2 ملم
دهۆك 0.1 ملم
هه‌له‌بجه 5 ملم
كه‌ركوك 5.7 ملم
پیرمام 14.3 ملم
چه‌مچه‌مال 13.5 ملم
دووز خورماتوو 10.8 ملم
خانه‌قین 9.5 ملم
پێنجوین 24.2 ملم
ماوه‌ت 16 ملم
قه‌لادزه 20 ملم
سمێلان 9.2 ملم
سیده‌كان 8.4 ملم
بارزان 8 ملم
بازیان 24.6 ملم
ده‌ربه‌ندیخان 0.6 ملم
دوكان 16.8 ملم
هه‌ڵشۆ 2.2 ملم
كه‌لار 1.2 ملم
خه‌بات 1.4 ملم
سۆران 1.2 ملم