بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەهۆی
کەشوهەواو بارینی بەفرەوە ڕێگای سەرەكی دەربەندیخان ـ سلێمانی داخرا.
ئەمڕۆ ١٧ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
گەرمیان لە ئاگادارییەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مەفرەزەكانیان كە لە ڕێگـای سەرەكی
(دەربەندیخان- سلێمانی) لە كاردان و چاوێری و هاوكـاری شۆفێران دەكەن ئاگاداریان
كردن كە رێگاكە بەتەواوی گیراوەو هیچ ئۆتۆمبێلێك ناتوانێ تێپەڕێ.
وتیشی " ڕێگاكە لە بەرزایەكانی قاشتی و بیركێ
ڕێگاكە بە تەواوی پەكی كەوتووە، بۆیە داوا دەكەین شۆفێران بە هیچ هۆكارێك هاتوچۆ نەكەن".
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە شەوی رابردوەوە شەپۆلێكی
بەفربارین هەرێمی كوردستان و زۆربەی ناوچەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە
و لەسەنتەری شاریش بەفرێكی زۆر باریوە.