لە ڕاگەیەندراوێکدا پەروەردەی دەربەندیخان بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و شەختەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە پشووی فەرمی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و شەختەوە، تا رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت، ئەو تاقیکردنەوانەی کە دەمێنێەوە پاش پشووەکە ئەنجام دەدرێت.
ڕوونیشیکردەوە، ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان دەكەوێتە سەرەتای دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەم و بەخشتەیەک کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن خۆیان دایدەنێن.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتی دیوانی پەروەردەش دوو رۆژ دەوام نابێت، ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە (١٨ و ١٩)ی ئەم مانگە پشوو دەبێت.