یەكێتی لێدوانی بەرپرسانی بۆ كەناڵەكانی پارتی قەدەغە دەكات


یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریدا تا كاتێكی نادیار، هیچ بەرپرسێكیان لێدوان و چاوپێكەوتن بۆ كەناڵە فەرمی و نافەرمییەكانی پارتی نەدەن.

بەپێی بڕیارێكی ئەمڕۆی بڕیاردەری مەكتەبی سیاسی یەكێتی، تا كاتێكی نادیار هیچ بەرپرسێكیان بۆیان نییە لێدوان یان چاوپێكەوتن بكەن بۆ كەناڵە فەرمی و نافەرمییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ئەم بڕیارەی یەكێتی لە كاتێكدایە كە یەكێتی و پارتی بەهۆی بوونی دوو كاندیدی جیاواز بۆ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، لەئێستادا گرژی كەوتۆتە نێوانیان.




PM:07:53:29/01/2022