سەدر هەڵوێستێكی نوێی لەسەر زێباری ڕاگەیاند

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەگەر هۆشیار زێباری مەرجەكانی كاندیدبوونی تێدا نییە، پەرلەمانتاران دەنگی پێنەدەن.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا هەڵوێستی نوێی سەبارەت بە هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رایگەیاند و وتی "ئەگەر هۆشیار زێباری مەرجەكانی كاندیدبوونی تێدا نییە، پەرلەمانتاران دەنگی پێنەدەن".

ئەو هەڵوێستەی سەدر لە كاتێكدایە رەتی سەدر و مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبوسی، رێككەوتنیان هەیە و سەرەتای ئەو رێككەوتنەش بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد.

بڕیاریشە رۆژی 2 شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە، بەڵام دوێنێ دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بۆ دانیشتنی پەرلەمان دەبێت رێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران دوو لەسەر سێ بێت واتە 220 پەرلەمانتار لە كۆی 329 پەرلەمانتار.




PM:07:17:04/02/2022