چەمچەماڵ.. ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی پێشمەگەو ماتۆرسکیلێک ڕوویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، بەرەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی چەمچەماڵ - سەنگاو روداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی پێشمەرگەو  و ماتۆڕسکیلێک روویدا، رووداوەکەش گیان لەدەستدانی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ ٧ی شوبات دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٢٠ خولەکی بەیانی  ڕێپێدروای هاتوچۆ بیلال مەحمود پێی ڕاگەیاندوون، کە رووداوێکی پێکدادان روویداوە لە شەقامی سەرەکی نێوان چەمچەماڵ سەنگاو، روداوەکەش مردنی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەی لێکەوتەوە.

هەرلە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە،  رووداوەکە لە نزیک ناوچەی گۆشقوت  لە نێوان فۆرد دەبڵ پیکابێکی (وەزارەتی پێشمەرگە)  و ماتۆڕسکیلێک روویداوە، روداوەکەش مردنی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەی لێکەوتەوە.



PM:02:12:07/02/2022